دەمیرتاش و یوكسەكداخ دادگایی دەکرێن

زیاتر لە ساڵێكە دەستگیركراون
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای 13 مانگ لە دەستگیرکردنی، ئەمڕۆ فیگەن یوکسەكداخ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دادگایی دەکرێت، بڕیاریشە سبەی دۆسیەی ئەمیرتاش بەڕێوەبچێت.

بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی فیگەن یوکسەكداخ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە بەڕێوەبچێت و هاوکات بڕیارە سبەی دۆسیەی دادگاییکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە بەڕێوەبچێت.

 به‌ گووته‌ی پارێزه‌ران، له‌ دژی ده‌میرتاش سه‌د دۆسیه‌ كراوه‌ته‌وه‌، راشیدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر به‌ هۆكاری سیاسی و كێشه‌ دروستكردن بۆ دادگا نه‌بێت، ئه‌وا ده‌میرتاش ئازاد ده‌كرێت.

له‌ 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌گه‌ڵ 11‌ په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكەده‌ستگیركران.