یه‌كێتی و سه‌در دژی كاندیدی پارتی و بنیات رێكده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی ده‌نگنه‌دان به فالح فه‌یاز، كاندیدی كوتله‌ی بنیات بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/12/2018 به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "رێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی و سائیروون ده‌نگ به فالح فه‌یاز كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نه‌ده‌ن، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه په‌رله‌مانتاره‌كانی هاوپه‌یمانی سائیروونیش ده‌نگ به كاندیدی وه‌زاره‌تی داد ناده‌ن كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی یه‌كێتی كه قسه‌ی بۆ پێگه عێراقییه‌كه كردووه، ئه‌و رێككه‌وتنه له میانی سه‌ردانی شاندی یه‌كتی نیشتمانی كوردستان بۆ شاری نه‌جه‌ف و دیداریان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رۆژی 3/12/2018، كراوه".
ئه‌وه له كاتێكدایه هه‌موو چاوه‌كان له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش رایگه‌یاندووه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دانیشتنێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ساز ده‌كات.
دانیشتنه‌كه كاتژمێر 12:00 به كاتی به‌غدا ده‌ستپێده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی (به‌رگری، ناوخۆ، رۆشنبیری، داد، پلاندانان، خوێندنی باڵا، كۆچ، په‌روه‌رده) ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی دزه‌یپێكراوه‌ته ناو میدیاكان، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ، فه‌یسه‌ڵ جه‌ڕبا بۆ وه‌زیری به‌رگری، دادوه‌ر دارا نووره‌دین بۆ وه‌زیری داد، سه‌با ئه‌لتائی، بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده، قوسه‌ی سوهێل بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری، نووری دلێمی بۆ وه‌زیری پلاندانان، هه‌نا گۆرگیس بۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق كردووه.