هێزی پاراستنی ئێزیدخان ئۆتۆمبیلێكی نهناسراوی به 3 كهسی دهمامكدارهوه كۆنترۆڵ كرد
K24- شنگال:
ئەمڕۆ هێزی پاراستنی ئیزیدیخانهوه لە شنگاڵ ئۆتۆمبێڵیکی نەناسراوی كۆنترۆڵ كرد، کە 3 کەسی دهمامكداری تێدابوون، دوو كهسیان لهو دهمامكدارانه دەستگیر كرد و رادەستی هێزه ئەمنییهكانی عێراق کراونهوه و کەسی سێیەمیش رای کردووە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
حەیدەر شەشو، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئیزیدیخان تایبەت بۆ کوردستان24 راگەیاند،" ئەو 3 کەسە سەر بە داعشەوە نین و پێشبینی دهكرێت بازرگانی مادەی هوشبەر بن كه وەك تیرور مەترسیدارە، و لەلایەن کەسێکی خەڵکی سنوونێ هاوکاری کراون و لەو دیوی سووریاوە بە درێژایی 20 کیلۆمەتر لە نێو هێزەکانی پەکەکەوە بۆ نێو کۆمەڵگای (بۆڕەك)ی سەر بە ناحیەی سنوونێ لە شنگاڵ دزهیان کردووە".
شەشو گۆتیشی: یەکێك له دهستگیركراوان خەڵکی تەلەعفەرە و هەندێك حەبی هوشبەر لە نێو ئۆتۆمبێلهكهیاندا بوون، بۆیه پێدهچێت ئەو 3 کەسە بازرگانی بەو مادانە بکەن".
حەیدەر شەشو ئاشكرایكرد، "ماوەیەکە لهو دهڤهره بازرگانی مادە هوشبەرەکان سهری ههڵداوه و ژمارەیەك عەرەب و تورکمانی خەڵکی تەلەعفەر و دەوروبەر چۆنەتە نێو یەکینەکانی بەرگری شنگاڵ (یەبەشە)ی سەر بە پەکەکەوە و لە لایەن ئەو هێزەوە راهێنانیان پێ دەکرێت، ئەمە لە کاتێکادایه، هێزە عێراقییەکان لەم بەباتە ئاگادارن بەڵام بێدەنگن".
H.B