له هه‌ولێر ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گردبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك له‌و هاووڵاتيانه‌ى نه‌خۆشن و خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌تن، له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى داواى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان بگه‌يه‌ننه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و هاووڵاتيانه، له دواى داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌پاندنى گه‌مارۆ له‌سه‌ر داووده‌رمانى هه‌رێمى كوردستان، رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بوونه‌ته‌وه. ئه‌وان پێويستان به سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته له رێى فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، به‌ڵام فڕۆكه‌خانه‌كان له لايه‌ن به‌غداوه داخراوون.
يه‌كێك له‌و هاووڵاتيانه به ده‌نگێكى به‌رز رووده‌كاته نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانى خۆرئاوا، ده‌ڵێت: "ئێوه عێراقێكى يه‌كگرتووى فاشيلتان ده‌وێت، ئه‌و عێراقه‌ى به گوله و تۆپ رووبه‌ڕووى سه‌ربازه‌كانتان بوويه‌وه، ده پيرۆزتان بێت، ئه‌و عێراقه فاشيله".
هه‌روه‌ها گوتى: "بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگم هه‌ڵبڕم و داواى مافمان بكه‌م هاتوومه‌ته ئێره. ئايا ئێمه كوفرمان كرد، داواى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆمان كرد. نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كوا ديموكراتييه‌تى خۆرئاوا، ئه‌وه ديموكراتيه‌ته‌كه‌تانه. ئێمه به گوڵ پێشوازيمان له ئێوه كرد".
هاووڵاتييه‌كى ديكه، بۆ كوردستان24، گوتى: "ئێمه هاتووين داواى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌ين و داواى ده‌رمان ده‌كه‌ين".
هاووڵاتييه‌كى ديكه، كه منداڵه‌كه‌ى نه‌خۆش بوو، گوتى: "عه‌بادى دا‌و و ده‌رمانى بڕيوه و ده‌رمان گران بووه، پاره‌ش نانێرێت، به‌و هۆيه‌وه ره‌وشێكى ناهه‌موارمان هه‌يه".
هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچوو، له خۆپيشاندانه‌كه‌دا گوتى: "20 ساڵ خزمه‌تم هه‌يه و چوار مانگه مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه".
ئافره‌تێكى به‌شداربووى خۆپيشاندانه‌كه‌ش گوتى: "هاوسه‌رم نه‌خۆشه، به قه‌رز نه‌شته‌رگه‌ريمان بۆ كردووه و نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه‌ى 5200 دۆلارى ويستووه".
منداڵێكى به‌شداربووى خۆپيشاندانه‌كه‌ش، كه خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ته و نه‌خۆشى شه‌كره‌ى هه‌يه، گوتى: "داوا ده‌كه‌م عه‌بادى ده‌رمانمان بۆ بنێرێت، زۆر مه‌منوونى ده‌بين، ئه‌گه‌ر نه‌ينێرێت، ده‌فه‌وتێين".
ئ.ر