به فه‌رمی برایه‌تی له سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی كوردستان كشایه‌وه
یانه‌ی برایه‌تی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیانی له كوردستان وه‌ستاند و جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان سته‌ملێكراون و داوای لێبوردن له هیچ لایه‌ك ناكه‌ن و چیتر به‌شداریی له هیچ چالاكییه‌ك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان ناكه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2018، یانه‌ی برایه‌تی له پرێس كۆنفرانسێك راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه و به كۆی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانیان له كوردستان هه‌ڵپه‌سارد.
له وه‌ڵامێكی ده‌رباز ئه‌حمه‌دی په‌یامنێری كوردستان24، وته‌بێژی یانه‌ی برایه‌تی هۆكاری كشانه‌وه‌یان بۆ بڕیاره تاكه‌كسییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان گه‌ڕانده‌وه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا ته‌نیا بیر له چالاكییه‌كانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
یانه‌ی برایه‌تی له به‌رسیڤی رۆژنامه‌نووساندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه یووسف كاكێ راهێنه‌ری تیپی كوردستانی یانه‌ی برایه‌تی له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه و مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شداریی له خوله‌كانی كوردستان ناكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی یانه‌ی برایه‌تی له كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێبكات.