مه‌لا به‌ختيار چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ميدياى يه‌كێتى هه‌ڵده‌په‌سێرێت
K24 – هه‌ولێر:
دواى په‌ره‌سه‌ندنى ناكۆكييه‌كانى ناو سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى سه‌باره‌ت به كانديدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، مه‌لا به‌ختيار چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ره‌سمى يه‌كێتى ره‌تده‌كاته‌وه.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، ئاگادارى جه‌ماوه‌رى حزبه‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه، كه بەشەكانی دیكەی زنجیرە چاوپێكەوتنی كەناڵی گەلی كوردستان لەگەڵ مەلا بەختیار ئەنجام نادرێن، كە بڕیار بوو بە چوار بەش بڵاوبكرێنەوەو تەنیا یەك بەشی پەخشكرا.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى مه‌لا به‌ختيار هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى زنجیره چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته دواى ئه‌وه دێت، له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستاندا تايبه‌ت به پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح و كانديد كردنى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، مه‌لا به‌ختيار كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌جێهێشت و ئاماده نه‌بوو.
پێشتر وا بڵاوكرايه‌وه، كه مه‌لا به‌ختيار خواستى خۆى بۆ خۆكانديدكردن ده‌ربڕيوه و دژى ئه‌وه‌ش بووه به‌رهه‌م ساڵح ببێته كانديدى يه‌كێتى.