شاندێكی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی ئیران ده‌كات
K24 - تاران
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ئێران، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 16 ته‌ممووز، شاندێكی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات.
كوردستان24 زانیوویه‌تی كه شانده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە تاران ھەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و بە كوردستان24 گوت: "بڕیارە دوانیوەڕۆی سبەی ئەو شاندەی یەكێتی بگاتە تاران، بە بڕوای من كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی تاران زیاتر گفتوگۆ دەبێت لەبارەی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە، ھەروەھا باشتركردنی پەیوەندییەكان بەتایبەتی لەم دۆخەی ئێستادا".
گوتیشی: "ھاتنی شاندەكەی یەكێتی بۆ تاران لەسەر بانگێشتی فەرمی ئێرانە، بەڵام تا ئێستا بەرنامەی دیدار و كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دیار نەكراوە".
ئه‌م سه‌ردانه‌ی شاندی یه‌كێتی بۆ تاران له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی كۆبونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی دێت، كه تیایدا بڕیاردرا شاندێكی حزبه‌كه بۆ وڵاتانی دراوسێ به مه‌به‌ستی قسه‌كردن پرسی ریفراندۆم و دۆخی ئابووری و كێشەی ئاوی زێ و رووبارەكان و هەندێ پڕۆژەی بازرگانی و ئابووری، كە بڕیاربوو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ بكرێن.