وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى كۆمپانياى "كار" له كه‌ركووك هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له باره‌ى بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى كاركردنى كۆمپانياى "كار"ى كه‌رتى تايبه‌ت له كێڵگه نه‌وتييه‌كانى كه‌ركووك روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له‌و روونكردنه‌وه‌يه‌دا، وه‌زاره‌ته‌كه ره‌تيكردووه‌ته‌وه، كۆمپانياى "كار" له كێڵگه نه‌وتييه‌كانى كه‌ركووك كارى كردبێت و هاوكات ره‌تيشيكرده‌وه، به هۆى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه هيچ بڕه نه‌وتێك له كه‌ركووكه‌وه ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا كرابێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "وه‌زاره‌تى نه‌وت به شێوه‌ى راسته‌وخۆ، سه‌رپه‌رشتى و ئيداره‌ى كه‌رتى نه‌وتيى له پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات. كۆمپانياى نه‌وتى باكوور ته‌نيا لايه‌نه كه پرۆسه‌كانى ئاماده‌كردن و به‌گه‌ڕخستنه‌وه و پێشخستنى كێڵگه و دامه‌زراوه نه‌وتييه‌كان له كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌دات. به كێڵگه‌كانى باى حه‌سه‌ن و هاڤانه‌شه‌وه و هه‌موويان له ژێر چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى وه‌زيرى نه‌وت و پشكێنه‌رى گشتيدان".
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه "كۆمپانياى كار له كه‌ركووك بوونى نييه و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان بۆ كه‌ركووك ته‌نيا ژماره‌يه‌كى كه‌مى كارمه‌ندى ئه‌و كۆمپانيايه ماوون كه ژماره‌يان له 10 كه‌س تێپه‌ڕ ناكات و مه‌به‌ست له مانه‌وه‌شيان راده‌ستكردنى ئامێر و كه‌رسته‌كانه به كارمه‌ندانى كۆمپانياى نه‌وتى باكوور".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له كێڵگه‌كانى باى حه‌سه‌ن و ئاڤانا بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا له 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه راوه‌ستاوه و وه‌زاره‌ت سه‌رسوڕمانى خۆى ده‌رده‌بڕێت له داواى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ راگرتنى پرۆسه‌ى هه‌ناردنى نه‌وت له كاتێكدا ئه‌و پرۆسه‌يه وه‌ستاوه".
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونيشيكردووه‌ته‌وه، "وه‌زاره‌ته‌كه‌يان بۆ دابينكردنى پێداويستييه‌كانى سووته‌مه‌نى و دابينكردنى وزه‌ى كاره‌با بۆ پارێزگاكانى نه‌ينه‌وا، سه‌ڵاحه‌دين و ئه‌نبار و شوێنه‌كانى ديكه، پلانێكى به په‌له‌ى هه‌بووه و به گوێره‌ى پلانه‌كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانياى كار واژوو كردووه و به گوێره‌ى گرێبه‌سته‌كه رۆژانه 40 هه‌زار به‌رميل له نه‌وتى كه‌ركووك ده‌درێته كۆمپانياكه بۆ پاڵاوتنى له پاڵاوگه‌كانى هه‌ولێر و ئه‌و گرێبه‌سته بۆ ماوه‌ى ته‌نيا يه‌ك ساڵه و ئه‌مه‌ش بۆ دابينكردنى پێداويستييه‌كانى هاووڵاتيانه له‌و ناوچانه و رێگه گرتنه له كورتهێنانى پێداويستييه‌كانى سووته‌مه‌نى".
دوێنێ دووشه‌ممه 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، له كۆبوونه‌وه‌ى خۆي‌دا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بڕياريدا، رێگه نه‌دات كۆمپانياى "كار"ى بوارى نه‌وت له كێڵگه نه‌وتييه‌كانى كه‌ركووك كار بكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌نجوومه‌تى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، "له‌مڕۆ به‌دواوه پرسى به بازاركردن و فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌بێت ته‌نيا له رێى كۆمپانياى نه‌وتى سۆمۆوه بێت".
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕياريدا "ليژنه‌يه‌كى په‌رله‌مانى بۆ به‌دواداچوونى بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى كه‌ركووك پێكبهێنێت به مه‌به‌ستى زانينى بڕى ئه‌و نه‌وته‌ى له 2014 تا 2017 له شاره‌كه هه‌نارده كراوه".
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواشى له بانكى ناوه‌ندى عێراق كردووه، "به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داهاته بكات كه له رێى فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه به‌ده‌ستهاتووه".
تا ئێستا كۆمپانياى كارى بوارى نه‌وت هيچ لێدوانێكى له باره‌ى ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نه‌داوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، هه‌ر دوێنێ دووشه‌ممه 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌نووسيدا، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند، "بڕياره‌كه له جێگه‌ى خۆي‌دا نييه".
نێچيرڤان بارزانى گوتيشى: " من پێموایە بڕیارەکە تەواو لەجێگەی خۆیدا نییە، ئەو کۆمپانیایانە کۆمپانیای کەرتی تایبەتن، پێموایە هیچ پێویست بەوە ناکات پەرلەمانی عێراق ئەو بڕیارە بدات".
و:ئ.ر