هاوسه‌ری "وه‌زیری جه‌نگیی داعش" ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، پۆلیسی توركیا، هاوسه‌ری "ئه‌بو عومه‌ر چیچانی" وه‌زیری جه‌نگیی داعشییان له ئیستانبول ده‌ستگیركردووه.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته له راگه‌یه‌ندراوێكداا ئاشكرای ده‌كات، هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌ڵمه‌تێكدا پێنج كه‌سیان له ئیستانبول ده‌ستگیركرد، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له كاتی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌وانه‌ی ده‌ستگیركراوه، هاوسه‌ری ئه‌بو عومه‌ر چیچانییه، كه وه‌زیری جه‌نگی خه‌لافه‌ته تێكشكاوه‌كه‌ی داعش بووه و له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كاندا كوژراوه.
دادگای ئیستانبول، بڕیاری به‌ندكردنی بۆ ژنه‌كه ده‌ركردووه، چونكه دوو كوڕی له هاوسه‌ره چیچانییه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا شوێنییان دیارنییه و چاره‌نووسی ئه‌وانی ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌بوعومه‌ر چیچانی، كه‌سێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوو و به‌رپرسی جه‌نگی رێكخراوه‌كه بوو، به گوێره‌ی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، پێشتر له ریزی سوپای جۆرجیا بووه له ساڵی 2006.
له ساڵی 2013ه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه و به‌یعه‌تی به به‌غدادی داوه، ئه‌بو عومه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه یه‌كێك بووه له داواكراوان و بڕی 5 ملیۆن دۆلاریشی بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌ستنیشان كردبوو وه‌ك دیاری، كه زانیاری له باره‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ا. م