جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ كوردستان24: ئه‌مه‌ریكا كار بۆ شێواندنی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سێرگی ریابكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24دا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا كار بۆ شێواندنی ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌كات.
ریابكۆڤ گوتیشی: هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی سووریای عه‌ره‌بین، ئێمە پێمان وایە ئه‌مریکا و کار و چالاکییەکانیان لە دەوروبەری فورات، بە ئاراستەی شێواندن و رەتکردنەوەی یەکپارچەیی خاکی سووریایه، بۆیه لەم هەنگاوە زۆر نیگەرانین.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویستە پرسی سووریا بە تەواوی و هەموو لایەنەکانی ببینرێت و رێگا خۆش بکرێت کۆمیتەی دەستووریی ئەرکەکانی خۆی راپەڕێنێت، هەروەک رووسیا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدا بۆ سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كان.