بە وێنە... تەكنەلۆژیا نەیتوانی تەسبیح لە كوردستان ون بكات
K24 - سلێمانی
دروستكردنی تەسبیح و ھەڵگرتنی لە كۆمەڵگەی كوردی مێژووێكی دێرینی ھەیە، لە ھەندێك ناوچەی كوردستان سەردەمانێك زۆربەی ئەو كەسانەی جلی كوردیان لەبەربوایە تەسبیحیان لەدەست بوو.
لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و ھەبوونی مۆبایل لەنێو گیرفانی گەنجان، بەڵام تەسبیح ھێشتا لە كۆمەڵگەی كوردەواری باوی ماوە. تەسبیح جگە لەوەی كە مرۆڤە بە تەمەنەكان بۆ نزا و سهڵاوات بەكاری دەھێنن، گەنجانیش بۆ جوانی، لەم ساڵانەی دوایشدا تەسبیحی قەزوان جارێكی دیكە بووەتەوە مۆدە و ھەندێك جۆریان لەبازاڕ بە نرخێكی گران دەفرۆشرێن.
فۆتۆ: ئیبراھیم فەتاح