له سلێمانى ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى كه‌ركووك درايه به‌ر ده‌ستڕێژى گولـله
K24 – هه‌ولێر:
لە شەقامی سالمى شارى سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە موقەدەمی پۆلیس، خالید حەسەن حوسێن کرا و بەسەختی برینداربوو.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى پۆليس پێش 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بەرپرسی بەشی ئەمنی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بووە.
له‌و باره‌يه‌وه، عه‌ميد سەرحەد قادر، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک، تايبه‌ت به كوردستان24 رایگەیاند، ئەفسەرەكە لە سلێمانی ته‌قه‌ى لێكراوه و چوار فيشه‌كى به‌ركه‌وتووه و به سه‌ختى بريندار بووه و گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجامدراوه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى رووداوه‌كه‌ش، سه‌رحه‌د قادر، رايگه‌ياند، تا ئێستا هۆكارى رووداوه‌كه روون نييه و لێكۆڵينه‌وه بۆ به‌دواداچوونى رووداوه‌كه ده‌ستيپێكردووه و پۆليس و ئاسايش لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى ورد ده‌كه‌ن و دڵنيام ده‌گه‌نه راستييه‌كان.