نه‌جمه‌دين كه‌ريم: داوا له پێكهاته‌كانى كه‌ركووك ده‌كات به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن
K24 – كه‌ركووك:
پارێزگارى كه‌ركووك نه‌جمه‌دين كه‌ريم، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ره‌تيكرده‌وه ره‌وشێكى نائاسايى له كه‌ركووك درووست بووبێت و داواشى له پێكهاته‌كانى كه‌ركووك كرد، سبه‌ى بچنه سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و دواى ريفراندۆميش دانووستانيان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
نه‌جمه‌دين كه‌ريم، پارێزگارى كه‌ركووك رايگه‌ياند، ره‌وشى ژيان له كه‌ركووك ئاساييه و هيچ ديارده‌يه‌كى نامۆ به‌دى نه‌كراوه و هێزه ئه‌منييه‌كان له حاڵه‌تى ئاماده‌باشيدان و سه‌قامگيرى ئه‌منى شاره‌كه ده‌پارێزن.
گوتيشى: داوا له پێكهاته‌كان ده‌كه‌م سبه‌ى بچنه سه‌ر سندووقى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆيان به ئازادى بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه، كه دواى ريفراندۆم گفتوگۆ و دانووستانى سياسى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كاندا ده‌كرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا كه په‌يامنێرى كوردستان 24 تێيدا ئاماده‌بوو، نه‌جمه‌دين كه‌ريم گوتى: ئه‌وانه‌ى هه‌واڵى چه‌واشه‌كارى بڵاوده‌كه‌نه‌وه هيچ ئه‌نجامێك ناپێكن و ئه‌وه‌تا له ئێستادا سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنى حه‌ويجه و ئه‌وه‌ش ماناى وايه هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى ده‌كران گوايه سوپاى عێراق دێت و ره‌وشى ئه‌منى تێكده‌چێت، هيچ بنه‌مايه‌كيان نييه.