پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان
K24- هه‌ولێر:
مزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی عێراق ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات، به‌مه‌به‌ستی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
مزاحم حوێت له لێدوانێكیدا بۆ "ماڵپه‌ڕی كوردستان 24" دووپاتیكرده‌وه، "هێزه‌كانی پیشمه‌رگه دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانیان به‌هه‌موو توانای خۆیانه‌وه پارێزگاریشیان لێ ده‌كرد" و گوتیشی: "دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان، تاوانی گه‌وره به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی ناوچه‌كانیان ئه‌نجام ده‌درێن".
حوێت دووپاتیكرده‌وه، "به‌ر له كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان، هیچ پێشێلكاری و تاوانی دژ به هاووڵاتیانی سڤیل له ناوچه‌كانیان تۆمار نه‌كرابوون، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ركانیان، به‌هۆی بێهێزی و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی به‌غدا، رۆژانه چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆر، ته‌قینه‌وه و هێرشی خۆكوژی له‌و ناوچانه روو ده‌ده‌ن".
وته‌بێژی عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا به كوردستان 24ی راگه‌یاند، "به‌م دواییانه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانیان ده‌ستیان به چلاكی و خۆ ڕێكخستنه‌وه كردۆته‌وه و، به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیشیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانیان، هه‌مان چاره‌نووسی ساڵی 2014 چاوڕێیان ده‌كات، كاتێك مووسڵ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا".
حوێت ئاشكراشیكرد، "نوێنه‌رانی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كان دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لێی كشاونه‌ته‌وه".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌دووریشی نه‌زانی، كه ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به سه‌ره‌په‌رشتی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكبهێندرێت، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش 17ی ئه‌م مانگه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، مزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا ئاشكرایكرد، به‌م نزیكانه شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردنی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات.
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان پێشتر له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆیانه‌وه، داوكارییه‌كیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆئه‌وه‌ی واشنتۆن نێوه‌ندگیری له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات، تاوه‌كو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
وته‌بێژی هۆزه سوننیه‌كان ئاشكراشیكرد، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و داواكاری ئه‌وانی داوه‌ته‌وه و گرێنتی به‌وان داوه، به‌م نزیكانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه به‌هاوبه‌شی له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تی به‌غدای راگه‌یاندووه، كه پێویسته پیشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سه‌رجه‌م ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و، ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا پێك بهێندرێت و گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانیشی له‌و هه‌نگاوه ئاگاداركردۆته‌وه.
حوێت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكییان راگه‌یاندووه، دوای نه‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان و، به سیسته‌مكردنی حه‌شدی شه‌عبی له ریزه‌كانی سوپای عێراق، له‌لایه‌ك به‌شێك له چه‌كدارانی داعش چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان و هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه درووست كردووه، بۆیه داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، هه‌رچی زووه هاوكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانیان بكات، چونكه وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، پێشمه‌رگه قوربانی زۆری بۆ رزگاركردن و پاراستنی ناوچه‌كانیان داوه و، بوونی حه‌شدی شه‌عبیش له ناوچه‌كانیان به غیابی پێشمه‌رگه، مه‌ترسی هه‌ره‌شه‌ی تایفه‌گه‌ری و دژایه‌تیكردنی ئاینه‌كان له‌سه‌ر ناوچه‌كانیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له شنگال.
وته‌بێژی عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا دووپاتیكرده‌وه، نه‌ك ته‌نیا عه‌ره‌بی سوننه، به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی عه‌ره‌بی داعش چوونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ته‌واوی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ش ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ھێزەکانی پێشمەرگە و حکومەتی ھەرێم لەو بارەیەوە ھیچ لێدوانێکیان نەداوە.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، رۆژبه‌ڕۆژ چالاكی و جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچانه روو له‌زیادبوونه.
H.B