وەزارەتی دەرەوەی کوەیت: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە

هەرێمی کوردستان لای ئێمە خۆشەویستە

K24 – هه‌ولێر:

جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدا دەبینێت.

خالد جاروڵڵا، جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت بە کوردستان24ی راگەیاند: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە".

 گوتیشی: "کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام شاندی هەردوولا سەردانی یەکدی دەکەن".

خالد جاروڵڵا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە رێگای کوردستان24ەوە قسە بۆ خەڵکی کوردستان دەکات و  رایگەیاند: "دەمەوێت بڵێم  کاتێک بۆ تەلەڤزیۆنێکی کوردی لە هەرێمی کوردستان قسە دەکەم، وەکو ئەوەیە قسە لەگەڵ برایانی کوردمان لە هەرێمی کوردستان بکەین، بۆیە هیوای بەرەوەپێشچوون و سەقامگیریان بۆ دەخوازم".

‌H.J