ئەردۆغان: لە شنگال و قەندیل شەڕی پەکەکە دەکەین

ئەگەر بەغدا بێدەنگ بێت راستەوخۆ شەڕ دەست پێدەكەین
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا دەڵێ، ئەگەر عێراق لە دژی بوونی پەکەکە لە قەندیل و شنگال هەنگاو نەنێت، ئەوا راستەوخۆ لەو شوێنانە شەڕی پەکەکە دەکەن.

ئەردۆغان لە گوتارێکیدا رایگەیاند، چەند شوێنێك لە عێراق و سووریا بۆ تورکیا بوونەتە شوێنی تیرۆریستان، شنگال وەکو قەندیلی لێهاتووە و ئەگەر حکومەتی عێراق چارەسەری بوونی پەکەکە لە قەندیل و شنگال نەکات ئەوا راستەوخۆ تورکیا لەو دوو چیایە شەڕی پەکەکە دەکات.