دوای 6 مانگیش له رزگاركردن هێشتا ژیانی خه‌ڵكی موسڵ پڕه له نه‌هامه‌تی
K24- هه‌ولێر:
6 مانگ به‌سه‌ر رزگاركردنی شاری موسڵدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام هێشتا ژیان له‌ناو پاشماوه‌كانی ئه‌و شاره زۆر ئه‌سته‌مه، بۆ گوێگرتن له گله‌ییه‌كانی خه‌ڵكی موسڵیش، ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یكرد و له نزیكه‌وه دۆخی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بینی كه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی وێرانكاری و فه‌رامۆشكردنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، تائێستاش له نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان رزگاریان نه‌بووه.
له‌كاتی گه‌یشتنی نوجێفی بۆ ئه‌و شاره، خه‌ڵكی رووی گله‌ییه‌كانیان له نوجێفی كرد و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی نه‌هامه‌تییه‌كانیان بۆ حكومه‌تی عێراق درێژكرد، كه دوای ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ری و ماڵوێرانیه‌ی رووبه‌ڕوویان بووه‌وه، تائێستا حكومه‌ت هیچ ئاوڕێكی لێ نه‌داوه‌ته‌وه.