كه‌لار.. له‌سه‌ر دۆمينه گه‌نجێك به چه‌قۆ كوژرا
K24 – گه‌رميان:
پۆليسى گه‌رميان رايگه‌ياند، شه‌وى رابردوو، له شاره‌دێى (رزگارى)ى سه‌ر به شارۆچكه‌ى (كه‌لار) دوو گه‌نج به چه‌قۆ، هاوڕێيه‌كى خۆيان كوشت.
(عه‌لی جەمال) وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە (کوردستان24) راگەیاند، شەوی پێنجشەمە (3ى ئايار/ مايۆى 2018) لە ناحییەی (رزگاری) سەر بە قەزای (کەلار) دوو کەس بەچەقۆ هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر هاووڵاتييه‌ك به ناوى (ئ.ق.م) لەدایکبووی (2000) و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی (شەهید هەژار) لە (کەلار) گیانی لەدەستداوه.
وتەبیژی پۆلیس وتیشی: "ھۆکاری کێشەکە بۆ یاری دۆمینەی نێوان گه‌نجەکان دەگەڕێتەوە".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه باوكى گه‌نجه كوژراوه‌كه رايگه‌ياندووه، کێشەکەیان کۆمەڵایەتی بووە.
دوای رووداوەکە دوو تۆمەتبارەکە خۆیان رادەستی بنکەی پۆلیسی (رزگاری) کردووەو لە ئێستا دا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (406) له ياساى سزادانى عێراقى ژماره (111)ى ساڵى (1969) كه تايبه‌ته به كوشتنى ئه‌نقه‌ست، بەند کراون .