ترەمپ و پوتین نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە

نەوت بەرز دەبێتەوە

K24 - ھەولێر

دوای رێککەوتنی هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا و رووسیا لەبارەی بازاڕی نەوت و بە دیهێنانی سەقامگیری، نرخی نەوت لەمیانی مامەڵەکانی ئەمڕۆدا ئاراستەی بەرزبوونەوەی وەرگرت.

بەمەش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ئاستی 26.88 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس بۆ 21.19 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوتی زیاتر دابەزاند و بۆ کەمترین ئاستەکانی دوو دەیەی رابردووی نزیک کردەوە، ئەوەش بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئەو کۆمپانیایانە بە تێچووێکی بەرز نەوت بەرهەم دەهێنن بە تایبەت کۆمپانیاکانی نەوتی لیتەیی ئەمەریکا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە پەیوەندیی تەلەفۆنی ترەمپ و پوتین ئەنجامدا و لەسەر سەقامگیری بازاڕی نەوت رێككەوتوون.