سەرنشینانی فڕۆکەیەک کەسێکی سەرخۆش بۆ چوار کاتژمێر دەبەستنەوە

کەس پێی کۆنتڕۆڵ نەکراوە و فڕۆکەکە داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردووە

K24 – هه‌ولێر:

سەرنشینانی فڕۆکەیەک کەسێکی "سەرخۆش و بێزارکەر" بە پشتێن و تیپ دەبەستنەوە دوای ئەوەی کارمەندانی فڕۆکەکەش پێیان کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

فڕۆکەکە لە بانگکۆکی پایتەختی تایلەندەوە بەرەو مۆسکۆ دەفڕی، بەڵام کەسێکی تەمەن 26 ساڵ کە تازە لە زیندان ئازادکراوە، وشەی نەشیاو بەکاردەهێنێت و هێرشدەکاتە سەر سەرنشینانی فڕۆکەکە، کاپتنی فڕۆکەکەش بڕیار دەدات فڕۆکەکە لە نزیکترین فڕۆکەخانە بە ناچاری بنیشێنێتەوە.

سەرنشینان رەتی دەکەونەوە فڕۆکەکەیان بەهۆی ئەو کەسەوە بنیشێتەوە، بۆیە پێکەوە بۆ چوار کاتژمێر دەیبستنەوە تاکو دەگەنە مۆسکۆ.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کەسە بێزارکەرەکە سزادراوە و بڕە پارەیەکی وەکو سەرپێچی لێسەنراوە.

H.J