چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو چوار هاووڵاتی له ناحیه‌ی جه‌باره ده‌ڕفێنن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه، له گوندێكی ناحیه‌ی جه‌باره، چوار هاووڵاتی توركمان ده‌ڕفێنن، كه یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی جه‌باره‌یه و كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكه له كورد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان، ئه‌و چه‌كدارانه به شه‌ش ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب تۆیۆتا هایلۆكس، كه به "مه‌رزیه" ناسراوه له گوندی ئاشتۆكانی سه‌ر به ناحیه‌ی جه‌باره، هه‌ریه‌ك له خه‌لیل برایم، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی جه‌باره و دوو كوڕ و برازایه‌كیان رفاندووه.
ئامانج عه‌بدولڕه‌زاق، به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له ناحیه‌ی جه‌باره به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاند، تا ئێستا نازانرێت ئه‌و چه‌كدارانه كێن و سه‌ر به چ لایه‌نێكن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له ئێستادا یه‌كێك له‌و هاووڵاتییه رفێندراوانه، به برینداری له‌ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه هه‌ڵاتووه.
ئه‌و چه‌كدارانه به توركمانی قسه‌یان كردووه و گومان ده‌كرێت حه‌شدی توركمانی بن.
ناحیه‌ی جه‌باره سه‌ر به قه‌زای كفری پارێزگای دیاله‌یه‌وه ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگاكه.