ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبووی كۆرۆنا له عێراق تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، (322) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (28ی ئایار/ مایۆی 2020) نوێترین ئاماری له باره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه، (5) هه‌زار و (104) پشكنین كراون و له ناویاندا (322) حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
دابه‌شبوونی جوگرافی حاڵه‌ته‌كان:
به‌غداد(124)، نه‌جه‌ف (2)، به‌سره (3)، سلێمانی (16) حاڵه‌ت، هه‌ولێر (21)، كه‌ربه‌لا (22)، كه‌ركووك (1)، واست (1)، بابل (11)، دیوانیه (2)، میسان (3)، زیقار (4)، موسه‌ننا (5)، سه‌لاحه‌دین (2) حاڵه‌ت تۆمار كراوون.
هه‌روه‌ها به گشتی (67) كه‌س چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆی گشتی تووشبووان: 5.457
كۆی گشتی چاكبوونه‌وه: 2.971
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاره‌سه‌رن: 2.307
كۆی ئه‌وانه‌ی له ژێر چاودێری ورددان: 40
كۆی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه: 179.