چه‌كدارانی بیانی داعش له‌ باغوز خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ ناكه‌ن

جگه‌ له‌ چه‌كدارانی بیانی ته‌نیا له‌ رۆژێكدا 440 چه‌كداری داعش خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ كردووه‌

K24- هه‌ولێر:

300 چەکدار و سەرکردەی بیانی كه‌ له‌ناو ریزه‌كانی داعش له‌ باغوز رووبه‌ڕووی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌بنه‌وه‌، ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ خۆیان رادەستی هێزەکانی هەسەدە بکەن.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە یەک رۆژدا 440 چەکدارای داعش خۆیان رادەستی هەسەدە کردووە, به‌ڵام هێشتا نزیکەی 300 چەکدار و سەرکردەی بیانی ئه‌و رێكخراوه‌ لە دواین پێگەی داعش لە دێرزوور ماون و رەتیدەکەنەوە خۆیان رادەستی هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان بکەن.

هێرشی هێزەکانی هەسەدە بۆسەر دواین پێگەی داعش لە دێرزوور بەردەوامە و، فەرماندە سەربازییەکانی هەسەدەش دەڵێن: لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆتاییهاتنی داعش رادەگەیەنین.

H.B