هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش: په‌يوه‌نديمان به هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرينه‌وه نييه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ده‌ره‌وه‌ى به‌رپرسيارێتى ئه‌وانه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر شارى عفرين و وێرانكردنى شاره‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر په‌يه‌ده خۆى راده‌ستى سوپاى توركيا نه‌كات.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌وه توركيا ده‌ستيكردووه به تۆپبارانكردنى شاره‌كه و ناردنى هێزى زه‌مينى و ئاماده‌كارى بۆ هێرشى كتوپڕ.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، داوايكرد، گرژييه‌كان خاو بكرێنه‌وه.
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ريان ديلون رايگه‌ياند، "ئه‌و ناوچه‌يه‌ى سوپاى توركيا ئۆپراسيۆنى تێدا ئه‌نجامده‌دات له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى به‌رپرسيارێتى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ خلوسى ئاكار، سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى رێگه به پڕچه‌ككردنى چه‌كدارانى يه‌په‌گه نادات به‌و پێيه‌ى درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانن".
سه‌رۆك ئه‌ركانى توركيا داواشى له وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى كرد، "جياوازى له نێوان گرووپه تيرۆريستييه‌كاندا نه‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم