باشووری کوردستان "ده‌بێت حكوومه‌ت به‌ زووترین كات ده‌ست به‌ چاكسازی بكات"

K24 - هه‌ولێر:

بەشێك لە بەرپرسان ھۆشداری له‌وه‌ دەدەن, كة  دەبێت حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەزووی بە ئەنجامدانی چاكسازی دەستبكات ، لە كابینەی ھەشتەم، ئەگینا قەیرانەكانی زیاتر لەسەر كەڵەكە دەبن و ئەوكاتە رێگەی چارەسەر ئەستەم دەبێت.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش ڕای وایە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناتوانێت ئێستا چاكسازیی بكات، چونكە لایەنە سیاسییەكان تەواوی پۆستەكانیان لە نێوان خۆیان دابەشكردووە.

9. sidebar1_home_page