پۆلیسی ئەمەریکا رەشپێستێکی دیکە دەکوژێت

ساتی کوشتنی بڵاودەکرێتەوە

K24- هەولێر:

لە ئەتەڵەنتای ئەمەریکا، پۆلیس کەسێکی رەشپێست دەستگیر دەکەن و پشکنینی خواردنەوە کحولییەکانی بۆ دەکەن، بەڵام کەسەکە رادەکات و بەرەنگاری پۆلیس دەبێتەوە، دواتر پۆلیس لە پشتەوە تەقەی لێ دەکات و دەیکوژێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کوشتنی ئەو کەسە، خۆپیشاندان لە ئەتەڵەنتا دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەش دەستی لە کارکێشایەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی خنکاندنی هاووڵاتییەکی رەشپێست بە ناوی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسەوە، لە هەندێک ناوچەی ئەمەریکا خۆپیشاندان بەڕێوەدەچن و بەهۆیەوە چەندین شوێن تاڵانکراون.