"جه‌نگ له نێوان لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر كریستیانۆی نوێ به‌رپابووه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ یاریزانێكی یانه‌ی بێنفیكایان كردۆته ئامانج و كێبڕكێی توند له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه كه‌وتۆته نێوان یانه‌كان، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد.
رۆژنامه‌ی Manchester Evening newsـی ئینگلیزی له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه شه‌یتانه سووره‌كان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جواو فیلیكیسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بێنفیكا له دژی لیڤه‌رپوول كه‌وتۆته جه‌نگێكی سارد.
به گوێره‌ی میدیاكان ئه‌م ئه‌ستێره لاوه‌ی یانه‌ی بێنفیكا له هێڵی ناوه‌راست یاری ده‌كات و رۆڵی ره‌خساندنی گۆڵ ده‌بینێت و وه‌ك هێرشبه‌رێكی تۆقێنه‌ریش له نێو یاریگه ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئاماده‌یه له گواستنه‌وه‌ی زستانه 77 ملیۆن دۆلار له پێناو گواستنه‌وه‌ی (جواو فیلیكس) بداته یانه‌ی بێنفیكا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی پورتوگالییه‌كه به خێرایی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌م ئه‌ستێره‌یه ره‌ت كردۆته‌وه.
جواو فیلیكسی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی بێنفیكا یاری كردووه و له ئێستاشدا بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌رخراوه، ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداریی له 18 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه، 6 گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی هه‌بووه.