سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی عێراق و ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "4 وڵاتی جیهان كه یه‌كێكیان عێراقه له 87%ـی كۆی هه‌موو له‌سێداره‌دانه‌كانی جیهانیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و داوایان لێده‌كات ده‌ست له‌و "شێوازه وه‌حشیگه‌رییه" هه‌ڵبگرن".
له وتارێكدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ره‌تكردنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان پێشكه‌شیكرد گووتی: "له 4 وڵات‌دا 87% له سێداره‌دان تۆماركراوه، ئه‌و وڵاتانه‌یش (عێراق و ئێران و چین و سعوودیه)ـه‌ن و ئه‌و ئامارانه‌ش له لایه‌ن نێرده‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه".
گۆتێرێس گووتی: "نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له بڕیاری له‌سێدارادانه‌كاندا و شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه".
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌و وڵاتانه ده‌كات، سزای له سێداره‌دان راگرن و ده‌ست له‌و شێوازه وه‌حشیگه‌رییه هه‌ڵگرن، چونكه له سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا جێگای سزای له‌سێداره‌دان نابێته‌وه".