كەجەكە: دەبێ توركیا مەمنون بێ ئەوانەی دەسگیركراون لە میدیاكان پێشان نەدراون
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) باس لەو كەسانە دەكات كە بە تۆمەتی میتی توركیا لە سنووری سلێمانی دەستگیركراون و دەڵێ "دەبێ توركیا مەمنون بێ لە میدیاكان پێشان نەدراون و دەبێ یەكێتی دەستخۆشی لە پەكەكە بكات رێگای نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت".
لە چەند رۆژی رابردوودا ھێزەكانی پەكەكە ژمارەیەك ھاووڵاتی توركیایان لە قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستگیركرد و ئەو كەسانەیان بە ئەندامی دەزگای میتی توركیا لە قەڵەمدا، بەو ھۆیەوە حكوومەتی توركیا بەھرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی لە توركیا رەوانەی ھەرێمی كوردستان كردەوە و یەكێتی لەو بابەتە بە بەرپرس دەزانێت.
دیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بۆ میدیاكانی پەكەكەی راگەیاندووە، ئەو كەسانەی لە دوكان دەستگیركراون میتی توركیان و دەبێ تورکیا مەمنون بێت کە دەستگیرکراوەکانی لە میدیاکانەوە پێشان نەدراون".
ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆكایەتی كەجەكە دەڵێت: "په‌كه‌كه ده‌توانێت ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی میت كه خواستویانه سنووری ئیداره‌ی سلێمانی بكه‌نه جێگه‌ی پلاندانان بۆ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون و دیارترین به‌رپرسانی په‌كه‌كه تیرۆر بكه‌ن، بكاته هه‌واڵ و له راگه‌یاندندا بڵاوی بكاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌بووه كه خه‌ڵكی كوردستان په‌نجه‌ی تاوان بۆ یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئیداره‌ی سلێمانی درێژ نه‌كه‌ن، ئێستاش ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌توانێت لە راگەیاندنەكان بڵاوی بكاتەوە".
دیار غەریب راشیگەیاندووە: "ده‌بێت یه‌كێتی ده‌ستخۆشی له په‌كه‌كه بكات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای پووچه‌ڵ كردوەته‌وه و رێگای نه‌داوه یه‌كێتی تووشی ئابڕووچونێكی مه‌زن ببێت، هه‌روه‌ها داوا له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات كه هه‌رچی دیبلۆماتی توركیایه له سنووری سلێمانیدا بیاننێرێته‌وه بۆ توركیا و كاری سه‌رجه‌م كۆمپانیا توركییه‌كان رابوه‌ستێنێ، دەبوایە یه‌كێتی خۆی نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆی بانگ بكردایه‌ته‌وه".