كوشنده‌ترین جۆری ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له به‌سره تۆماركراوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی ناوی ئه‌و وڵاتانه بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده لێیان بڵاوبووه‌ته‌وه و رێگه به هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر له‌و وڵاتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان نادرێت و راشده‌گه‌یه‌نێت، هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر و به‌روبوومه‌كانی له شاری به‌سره بۆ شاره‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌مال شوكری سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینی ڤێته‌رنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكالی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم رێگه نادات په‌له‌وه‌ر له 30 وڵات و شارێكی عێراقی هاورده بكرێن.
هاوپێچ له گه‌ڵ لیسته‌كه ناوبراو ئاشكرایكردووه، له پارێزای به‌سره‌ی باشووری عێراقیش كوشنده‌ترین نه‌خۆشی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده له جۆری "H5N8" تۆماركراوه، بۆیه رێگه نادرێت په‌له‌وه‌ر و به‌روبوومه‌كانی له‌و پارێزگایه‌ش هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ش كه ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه، بریتین له: "ئه‌فریقیای باشوور، هیندستان، چینی تایبی، چینی میللی، بۆركینا فاسۆ، بوتان، كۆریای باكوور، كۆریای باشوور، نیپاڵ، ژاپۆن، بولگاریا، میسر، هۆنگ كۆنگ، رووسیا، مه‌كسیك، ئه‌فغانستان، كامیرۆن، لۆكسمبۆرگ، بۆسنا و هێرسك، تۆگۆ، كازاخستان، به‌نگلادیش، نێجیریا، كۆنگۆ، میانمار، نه‌یجه‌ر، كامبودیا، ڤێتنام، ئێران و دانیمارك"، وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر له پارێزگای به‌سره بۆ هه‌رێمی كوردستان.
H.B