هۆشداری هاككردنی بانكه‌كانی جیهان و دزینی پاره‌كانیان ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی به‌دواداچوونی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ده‌دات، چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت "هاككه‌ران" پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی هه‌ماهه‌نگكار بۆ سه‌ر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ژماردنی پاره و راكێشانی ملیۆنه‌ها دۆلار له حیسابی هاوبه‌شانی بانك له سه‌رانسه‌ری جیهان داڕشتووه.
نووسینگه‌ی ناوبراو هۆشداری داوه‌ته بانكه‌كان، ئه‌و پلانه له‌ژێر ناوی "ATM cashout" داڕێژراوه و ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئامانجه‌كه‌ی بپێكێنێت، به‌تایبه‌تیش دوای داخستنی بانكه‌كان له پشووی كۆتایی هه‌فته‌دا.
وه‌ك نووسینگه‌ی به‌دواداچوونی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ته‌كانی ئه‌و پلانه پشت به به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌ك كارتی كۆپیكراو ده‌به‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی سیسته‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی بانكه‌كان هاك بكه‌ن یاخۆد كۆدی ئامێره‌كانی پاره بده‌ر له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامێكی هاككردنه‌وه بشكێنن و به‌ئاسانی پاره له ئامێره‌كان راكێشن.
له هۆشدارییه‌كه‌دا كه بۆ بانكه‌كان ره‌وانه كراوه، هاتووه، "نووسینگه‌ی به‌دواداچوون ده‌ستی به ژماره‌یه‌ك راپۆرت گه‌یشتووه، كه ئاماژه به بوونی ژماره‌یه‌ك تاوانباری ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن، كه پلانیان داناوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌یه‌كی راكێشانی پاره له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی دزه‌كردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیار بۆ ناو كریدی كارده‌كان كراوه و پرۆسه‌كه‌ش سنووردار نییه (ده‌كرێت سه‌رانسه‌ری جیهان بگرێته‌وه)".
ئه‌و نوسینگه‌یه ئامۆژگاری سه‌رجه‌م بانكه‌كانیش ده‌كات، فۆرماتێكی رێككاره ئه‌منییه‌كانیان بكه‌نه‌وه و پارێزگاری له نوێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كان و په‌یڕه‌وی به‌هێزترین سیستمی پارێزگاری بكه‌ن.
H.B