حكوومەتی ھەرێم و UN ھاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان تاوتوێ دەكەن

نزیکەی 2 هەزار پەنابەر لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

K24 - ھەولێر

حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاوتوێكردنی پرسی هاتنی پەنابەران لە رۆژئاوای کوردستان كۆبوونەوە.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لیژنەیەکی وزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە وەزیرانی ناوخۆ و پەروەردە و تەندروستی و ئاوەدانکردنەوە و پارێزگارەکان پێکهاتوون، لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر كۆبوونەوە و تاوتوێ پرسی هاتنی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و هەروەها بارودۆخی پەنابەر و ئاوارەکانیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا نزیکەی 2 هەزار پەنابەر لە رۆژئاوای کوردستانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.