زانیاری نوێ له باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو، له زاری یه‌كێك له به‌شداربووانی كرده‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كات، كه له زستانی 1999 له وڵاتی كینیا ده‌ستگیریان كرد.
حه‌سه‌ن ئیشگوزار، كه ئێستا پرۆفیسۆری زانكۆی ئه‌نقه‌ره‌یه و ئه‌وكات راوێژكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ستیپێكرد، كه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری توركیا چوونه‌ته وه‌زاره‌ته‌كه و داوای رێكخستنی مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌یه‌كی توركیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه ئۆجه‌لان له كینیاوه بۆ توركیا به‌كاربهێنرێت.
ئیشگوزار ده‌ڵێت: "هه‌ندێك زانیاری گه‌یشتبووه ده‌ست ده‌زگای هه‌واڵگری توركيا، كه یۆنان فڕۆكه‌یه‌كی به كرێگرتووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆجه‌لان به بۆ ئه‌وه‌ی به نهێنی بچێته هۆڵه‌ندا، له‌و كاته‌ش ده‌بووایه فرۆكه‌یه‌كی له هه‌مان جۆر و مۆدێل، به هه‌مان ره‌نگ و تایبه‌تمه‌ندی فڕۆكه به كرێگیراوه‌كه ئاماده بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له رفاندنی ئۆجه‌لان به‌كاربهێنرێت".
ده‌شڵێت: "به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و جۆره فڕۆكه‌یه و به‌و تایبه‌تمه‌ندییه له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دا نه‌بوو، ته‌نها لای گه‌وره بازرگانێكی توركیا نه‌بێت، دواتر قسه‌مان له‌گه‌ڵی كرد و له‌سه‌ر به‌كرێگرتنی فڕۆكه‌كه له‌گه‌ڵی رێككه‌وتین، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی هۆكاری به‌كارهێنانی ئه‌و فڕۆكه‌یه بدركێنین".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، دوای جێبه‌جێكردنی كاره پێویستییه‌كان، له گۆڕینی شێوه‌ی فڕۆكه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی بچێت، فڕۆكه‌كه خاكی توركیا به جێهێشت، به تاقمێكی فڕۆكه‌وانی و 4 تا 5 كه‌س له ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری توركیا.
ئه‌و پرۆفیسۆره ده‌شڵێت: "به دوو فڕۆكه‌وانه‌كه راگه‌یه‌ندرابوو، كه فڕۆكه‌كه سه‌ره‌تا به‌ره‌و میسر و دواتری ئۆگه‌ندا ده‌چێت، زانیاری ته‌واویش به كارگێڕی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی درابوو، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه ساخته‌بوون و وایان ده‌رده‌خست، كه ئه‌وانه بازرگانی مۆزن".
ئیشگوزار ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی هه‌ڵفڕینی فڕۆكه هۆڵه‌ندییه‌كه‌مان پێگه‌یشت، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆگه‌ندا به‌ڕێكه‌وتین و نزیكه‌ی 2 كاتژمێر زووتر له فڕۆكه هۆڵه‌ندییه‌كه گه‌یشتینیه كینیا".
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا ئه‌و پرۆفیسۆره ده‌ڵێت: "ئۆجه‌لان له كینیا په‌نای بردبووه به‌ر باڵیۆزخانه‌ی یۆنان، له‌وێوه به كاروانێكی چوار ئۆتۆمبێلی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه جووڵه‌ی كرد، ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌م پۆلیسی كینیا بوو، دووه‌میش تیمی پاسه‌وانانی باڵیۆزخانه‌ی یۆنان و ئۆجه‌لانیش له‌ناو ئۆتۆمبێلی سێیه‌م بوو، ئۆتۆمبێلی چواره‌میش، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ی ئۆجه‌لانی تێدابوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاره‌كه شێوازێكی زۆر ئاسایی وه‌رگرتبوو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئۆجه‌لان به‌ر له ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه هاته ژووره‌وه، خودی ئۆجه‌لان زۆر له‌سه‌رخۆبوو و له گه‌شته‌كه‌ی دڵنیابوو، جلێكی فه‌رمی پۆشیبوو، كه چاكێت و پانتۆڵ بوو".
ئیشگوزار ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی 60 چركه‌دا، ده‌رگای فڕۆكه‌كه كرایه‌وه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاتنه ناو فڕۆكه‌كه، ئۆجه‌لان ده‌ستگیركرا, به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه بگه‌نه شوێنه‌كه, به خێرایی ده‌رگای فڕۆكه‌كه داخرایه‌وه".
ئیشگوزار ئاماژه به‌و مه‌ترسییانه ده‌كات كاتێك فڕۆكه‌كه‌یان چووه‌ته سنووری ئاسمانی وڵاتی قوبرس، كه ده‌بێت ته‌واوی فڕۆكه‌كان ره‌چاوی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكه‌ن له‌و حاڵه‌ته‌دا و زانيارى درووست له باره‌ی ژماره‌ی گه‌شت و فڕۆكه‌كه بده‌نه ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕده‌بن.
ده‌شڵێت: "به‌رپرسانی فڕۆكه‌وانی قوبرس داوایان لێكردین كۆدی دواوه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان پێبده‌ین، به‌ڵام فڕۆكه‌وانان له‌و پرۆسه‌یه‌دا خاوه خاوه‌یان كرد، كۆدی هه‌ڵه‌یان ده‌نارد و چه‌ند جارێك به بیانووی نه‌زانینی زمانی ئینگلیزی به باشی، پرۆسه‌كه‌یان دواخست، ئه‌و ماوه‌یه‌ش 18 خووله‌كی خایاند، به‌و 18 خووله‌كه‌ش توانیمان بگه‌ینه‌وه سنووری ئاسمانی توركیا".
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه، له 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1999 ده‌ستگیركرا و رۆژێك دواتر گوازرایه‌وه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌ی بندرما له باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته.
ئێستا ئۆجه‌لان به زیندانیكردنی تا هه‌تایی سزدراوه و له دوورگه‌ی ئیمرالی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه زیندانیكراوه و تۆمه‌تی "خیانه‌تی گه‌وره"ی دراوه‌ته پاڵ، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبوو، به‌ڵام دواتر به گوێره‌ی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی كه‌مكرایه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم