له ههرێمی كوردستان كۆرۆنا بازاڕی كهرستهكانی بیناسازی لاواز كردووه
K24 – ههولێر:
كەرتی پیشەسازی بیناسازی لە ههرێمی كوردستان لەماوەی 10 ساڵی رابردوو گەیشتووەتە ئاستێكی باش لە بەرھەمھێنان و بە بازاڕكردنی بەرھەمەكانی، بەڵام بەكاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا، خواست لەسەر كەرستەكانی وەكو شیش و چیمەنتۆ كەمیكردووە.
سەرەڕای سستی بازاڕ، كارگەكان لەكاركردن بەردەوامن، كۆی بەرھەمھێنانی چیمەنتۆ لە عێراق ساڵانە دەگاتە 24 ملیۆن و 500 ھەزار تەن و لە %65 كۆی بەرھەمھێنانیش لە ههرێمی كوردستانە، ھەروەھا ئاستی بەرھەمھێنانی شیش گەیشتووەتە 900 ھەزار تۆن ساڵانە، لەكاتێكدا بازاڕەكانی عێراق پێویستیان بە 2.5 ملیۆن تۆن شیش ھەیە.
گەیلان سەعید، سەرۆكی ھاوردە و ناردنكارانی ههرێمی كوردستان لقی ھەولێر رایگهیاند، زیاتر لە ھەزارو 244 كارگەی بەرھەمھێنانی كەرستەكانی بیناسازی لە ههرێمی كوردستان هەن، لە سنووری پارێزگای ھەولێر 640 كارگەی ھەمەجۆری كەرستەكانی بیناسازی و لە سلێمان 460 كارگەو لە دھۆكیش 128 كارگە هەن، زۆری بەرھەمھێنان وایكردووە لە شیش و چیمەنتۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پشت بە كارگەكانی ههرێمی كوردستان ببەستن.
كۆی بەرھەمھێنانی چیمەنتۆ لە عێراق ساڵانە دەگاتە 24 ملیۆن و 500 ھەزار تەن و لە %65 كۆی بەرھەمھێنانیش لە ههرێمی كوردستانە، ھەروەھا ئاستی بەرھەمھێنانی شیش گەیشتووەتە 900 ھەزار تۆن، لەكاتێكدا بازاڕەكانی عێراق پێویستیان بە 2.5 ملیۆن تۆن شیش ھەیە.