ئه‌ردۆغان گه‌وره‌ترين پرۆژه له مێژووى توركيادا ئه‌نجامده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا، پرۆژه‌يه‌كى گه‌ڵاڵه‌كردووه، بۆ كردنه‌وه‌ى نۆكه‌ندێكى نوێ، كه ده‌رياى ره‌ش ده‌به‌ستێت به ده‌رياى مه‌ڕمه‌ڕه‌وه و گه‌رووى بۆسفۆڕ له چاو ئه‌و پرۆژه‌يه‌دا ده‌بێته لاوه‌كى.
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رۆژى (14ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2018) به‌ڵێنى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌و پرۆژه‌يه دا.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، كه‌شتييه‌كى نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له گه‌رووى بۆسفۆڕ، خۆى كێشا به كۆشكێكى مێژووييدا.
ئه‌ردۆغان له باره‌ى ئه‌و رووداوه‌وه، گوتى: "به هۆى ده‌ستپێنه‌كردنى پرۆژه مه‌زنه‌كه‌مانه‌وه، باجێكى گه‌وره‌مان دا".
پرۆژه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان ناوى لێنراوه، "پرۆژه‌ى سه‌رده‌م".
ئاژانسى (ئه‌نادۆڵ) له باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "له مێژووى توركيادا، يه‌كه‌مجاره پرۆژه‌ى مه‌زنى له‌و جۆره ئه‌نجامبدرێت".
كاتێك ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زيران بوو له 2011دا به‌ڵێنى ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ى دابوو.
پرۆژه‌كه به‌شه ئه‌وروپاييه‌كانى ئه‌سته‌نبوڵ به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌نقه‌ره، ده‌ڵێت: "ئه‌و پرۆژه‌يه جه‌نجاڵى گه‌رووى بۆسفۆڕ ناهێڵێت و چيديكه كه‌شتييه‌كانى تايبه‌ت به نه‌وت له مه‌ترسى زيان پێگه‌يشتن پارێزراو ئه‌بن".
درێژه‌ى نۆكه‌نده‌كه، 45 كيلۆمه‌تر ده‌بێت و پێنج رێڕه‌وى بۆ پێشنياز كرابوو.
ئه‌وپرۆژه‌يه ته‌نيا نۆكه‌ندێك ناگرێته‌وه، به‌ڵكو پرد و به‌نده‌ر و دوورگه‌ى ده‌ستكرد و ده‌يان باڵه‌خانه ده‌گرنه‌وه.
ئه‌و پرۆژه‌يه به به‌هاى هه‌شت مليار دۆلار بۆ ساڵێك ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له ساڵێكدا ده‌يان مليار دۆلار داهاتى ده‌بێت بۆ توركيا.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى (مۆنترۆ)ى سويسرا، له ساڵى 1936 توركيا ره‌وشى كه‌شتيوانى گه‌رووى بۆسفۆڕ و سه‌رجه‌م رێگه ئاوييه‌كانى به باجێكى كه‌م رێكده‌خات.
ئه‌و نۆكه‌نده نوێيه‌ى ئه‌ردۆغان، گرنگييه‌كه‌ى له‌وه‌دايه ناكه‌وێته ژێر به‌ندى رێككه‌وتنى (مۆنترۆ) و توركيا خۆى باج له‌سه‌ر كه‌شتييه‌كان داده‌نێت.
تێچووى پرۆژه‌كه له دوو ساڵدا (15) مليار دۆلار ده‌بێت.
توركيا بۆى هه‌يه بۆ هه‌ر ته‌نێك كه‌لوپه‌ل كه رۆژانه به‌و نۆكه‌ند و گه‌رووه‌دا تێپه‌ڕێندرێت، (5.5) دۆلار باج وه‌ربگرێت، كه له گه‌رووى بۆسفۆڕ ئه‌و پاره‌يه‌ى ده‌ست ناكه‌وێت.
وه‌زاره‌تى ژينگه‌ى توركيا ده‌ڵێت: "به‌رنامه‌يان وايه لانيكه‌م بۆ كه‌شتييه نه‌وتييه‌كان، كه‌شتييه‌كى (275) مه‌تر درێژ و (48) مه‌تر پان و به كێشى (145) هه‌زار ته‌نى مه‌ترى به گه‌رووه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ كه‌شتى بارهه‌ڵگر، ده‌كرێت كه‌شتييه‌كى (340) مه‌تر درێژ و (48.2) مه‌تر پان و (120) هه‌زار ته‌نى مه‌ترى بێ كێشه به‌ناويدا تێپه‌ڕێت".
ئه‌م پرۆژه‌يه‌ى ئه‌ردۆغان مه‌زنده ده‌كرێت ساڵى داهاتوو ته‌واو بكرێت.
ساڵى داهاتوو، ساڵى هه‌ڵبژاردنه له توركيا و پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى فه‌رمانڕه‌وا به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ردۆغان هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌ستپێكردووه.
دوێنێ شه‌ممه، ئه‌ردۆغان له وتارێكدا وتى: "توركيا له سه‌رده‌مى ئێمه زۆر گه‌شه‌ى كردووه".
له باره‌ى ده‌ستكه‌وته‌كانى خۆى بۆ توركيا گوتى: "توانيومانه له (2002)ه‌وه بڕى (23.5) مليار دۆلار، پاره‌ى قه‌رزى سندوقى نه‌ختى نێوده‌وڵه‌تى بده‌ينه‌وه".
سه‌باره‌ت به يه‌ده‌كى دراوى بيانى گوتى: "له (2002)دا، بانكى ناوه‌ندى توركيا، (27.5) مليار دۆلار دراوى بيانى تێدابوو، ئێستا گه‌يشتووه‌ته (120) مليار دۆلار".
له باره‌ى هه‌نارده‌ى توركياشه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتى: "له (2002)دا توركيا به به‌هاى (36) مليار دۆلار هه‌نارده‌ى هه‌بوو، ئێستا گه‌يشتووه‌ته (160) مليار دۆلار".
سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنه‌كانى ديكه‌ى توركيا گوتى: "ئێمه ئێستا فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى جه‌نگى و چاودێرى درووست ده‌كه‌ين. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى گوله‌نه‌بڕ و تانك و زرێپۆش درووست ده‌كه‌ين".
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بى پۆست
ئ.ر