كاندیدی جه‌هه‌په شاره‌وانی ئیستانبوڵی برده‌وه
K24- هه‌ولێر:
پارتی گه‌لی كۆماری توركیا "جه‌هه‌په" رایگه‌یاند، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی براوه‌ی ئه‌و حیزبه بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی بوون به سه‌رۆك شاره‌وانیی وه‌رگرت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له شاری ئیستانبوڵ سازكرا، ئه‌نگین ئاڵتای، سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی براوه‌ی حیزبه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌رگرت.
وه‌ك راشیگه‌یاند، ئیمام ئۆغلۆ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گه‌یشته كۆشكی داد له ناوچه‌ی "جاگلایان"ی شاری ئیستانبوڵ و مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرت.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی كاندیدی براوه‌ی جه‌هه‌په بۆ كۆشكی داد، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری لایه‌نگر و هه‌وادارانی جه‌هه‌په‌ش بۆ نیشاندانی خۆشحاڵی خۆیان به بردنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌یان، خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م كۆشكه‌كه.
له كۆتایی مانگی رابردوو، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی توركیا و باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوون، به گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ، كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌رامبه‌ر بینالی یڵدرم، ركابه‌ره‌كه‌ی له پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا "ئاكه‌په" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، دواتر ئاكپارتی تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و حیزبه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌لاوێركردن و ژماردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌نگه پووچهڵكراوهكانی ئه‌و شاره كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش هه‌ر ئیمام ئۆغلۆ سه‌ركه‌وت.
ماوه‌ی زیاتر له 25 ساڵه، بۆ یه‌كه‌م جاره، حیزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
H.B