پارتى: ئه‌م نووسراوه ساخته‌يه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئه‌و نووسراوه ساخته‌يه‌ى باس له رێككه‌وتن له باره‌ى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار له لايه‌ن سه‌رۆك بارزانييه‌وه ده‌كات، دووره له راستييه‌وه و هيچ رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، نووسراوێكى ده‌ستنووس بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوايه نوێنه‌رى پارتى و چه‌ند لايه‌نێكى ديكه رێككه‌وتنيان كردووه و پارتى داواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى كوردستان24 دووپاتيكرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆيانه دوورن له راستييه‌وه و هيچ بنه‌مايه‌كيان نييه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، له راگه‌يه‌ندراوێكدا ره‌تيكرده‌وه، ئه‌و نووسراوه هيچ بنه‌مايه‌كى هه‌بێت.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا، هاتووه، بۆ رايگشتى روونيده‌كه‌ينه‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه ساخته‌يه و هيچ راستييه‌كى تێدا نييه و ئه‌وه شێوازێكى بێ ئه‌رزشه بۆ راوكردن له ئاوى لێڵدا.
هه‌روه‌ها هاتووه: به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه ئه‌و چه‌واشه‌كارى و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه له بنه‌ڕه‌تييه‌وه ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و داواش له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كه‌ين، لێكۆڵينه‌وه بكه‌ن بۆ ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و لايه‌نه‌ى ره‌واج به‌و جۆره هه‌واڵه چه‌واشه‌كارييه ده‌دات و رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه و دادگاييكردن بكرێته‌وه.
ئ.ر