ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌مه‌نی خۆی درێژ ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆكاری دانیشتنه به‌په‌له‌كه‌ی سبه‌یینێی په‌رله‌مانی عێراقی ئاشكرا كرد و گوتی، ئامانجی ئه‌و دانیشتنه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، به سایتی "غه‌د پرێس"ـی راگه‌یاندووه، "سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی نه‌یانتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی مانگی رابردوودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌مه‌نی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان درێژ بكه‌نه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجامی هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی، "دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی كاری په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر، كه ته‌نیا 9 رۆژ ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ره‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواری سێیه‌م بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوینه‌رانی دا، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درابوو.
H.B