سوپا پێی نایه مۆڵگه كۆنه‌كه‌ی داعش
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، چوونه ناو گه‌ڕه‌كی مووسڵی كۆن له رۆژئاوای شاره‌كه و خۆیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه و ته‌واوی شاره‌كه ئاماده ده‌كه‌ن.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" هێزه‌كانی سوپا و دژه تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی، هه‌نگاویان ناوه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی مووسڵی كۆنه‌وه".
فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی دژه تیرۆر به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه" هێرشی سه‌ر شاره كۆنه‌كه ده‌ستیپێكردووه".
به ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر شاره كۆنه‌كه، هۆشدارییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی بوونی 100 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا، پێده‌نێته قۆناغه مه‌ترسیداره‌كه‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه و زیاتر له‌وه‌ش ببنه قوربانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، به تایبه‌تی داعش دواین مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی له پارێزگاكه‌دا كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشێكی فراوان و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان ده‌هێنێ.