حكومه‌تی عێراق هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی كه‌ركووك ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای زیاتر لە سێ مانگ لە داگیرکردنی کەرکوک، هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نیە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی شارەکە، حکومەتی عێراقیش لەبری چارەسەرکردنی دۆخی ئەمنی ئەو پارێزگایە بەگفتوگۆ، لەنوێترین هەوڵیدا بەشێوەیەکی فەرمی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی له‌سنووری ئه‌و پارێزگایه جێگیر دەکات، کە ئەو هێزانه کۆپیەکی دیکەی حەشدی شەعبین، ئەمەش گەیشتن بەچارەسەرێک لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو شارە ئاڵۆزتر دەکات.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراق گرژییه‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، به‌غدا له‌ژێر فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌یه‌وێت نیازپاكی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نیشان بدات، به‌ڵام له‌ژێره‌وه هه‌وڵ بۆ له‌شكركێشی و ته‌عریبكردنی به‌رده‌وامی خاكی كوردستان ده‌دات، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌غداش هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی لێكتێگه‌یشتن له‌بار ده‌بات.
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه عێراقییه‌كاندایه، به‌نایاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و، بوونی ئه‌و هێزانه‌ش به‌ته‌نیا له‌و ناوچانه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
له‌كاتێكدا ئێستا کەرکوک له‌لایه‌ن حاکمی سەربازییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش باری لەناکاو له‌و شاره ڕاگەێندراوە، هێزە عێراقیەکان له‌ڕێگه‌ی دادگای سەربازییه‌وه كه‌یسه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و هەر کەسێک مەبەستیان بێت دەتوانن دەستگیری بکەن.