حكوومه‌ت رۆژێك پشووی راگه‌یاند

حكوومه‌ت خوازیاریه‌ ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان

K24 - هه‌ولێر:

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (دروودی خوای لێ بێت)، رۆژی سێشەممە 20ى تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018ی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، كرده‌ پشووی فه‌رمی.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌ت رایگه‌یاندووه‌، رۆژی سێشەممە 2018/11/20 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە بۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (دروودی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كات و خوازیاریشه‌ ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان.

ئ. م