ئینیێستا له‌ یه‌كه‌مین یاری به‌دبه‌ختی رووی تێكرد و پێیه‌كانی به‌خێر نه‌بوون

به‌ ڤیدیۆ.. ئینیێستا له‌ یه‌كه‌مین یاری له‌ خولی ژاپۆن تووشی شكست بوو

ئه‌ندریس ئینێستا یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، له‌ یه‌كه‌مین یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌كه‌ی له‌ خولی ژاپۆنی تووشی شكستێكی گه‌وره‌ بوو.

ئینێستای یاریزانی نوێی یانه‌ی ڤیسیل كوبی له‌ یه‌كه‌مین یاریی رووبه‌رووی شۆنان بیلمێر بوونه‌وه‌ و یارییه‌كه‌شیان به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر دۆڕاند.

له‌ خوله‌كی 11 یۆتا یه‌كه‌مین گۆڵی شۆنانی تۆمار كرد، سێ خوله‌ك دوای ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م، سایتۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ دوو هێنده‌.

ئانده‌ریاس ئینێستا له‌ خوله‌كی 58 به‌شداری یارییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌نجامه‌كه‌ بگۆڕێت و له‌ خوله‌كی 67 كیكۆچی سێیه‌م گۆڵی تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی ئینێستا تووشی شكست بوو.

شۆنان بیلمێر به‌ 20 خانه‌ی سێزده‌هه‌می گرتووه‌ ڤیسیل كوبیش 25 خاڵی هه‌یه‌ و خانه‌ی شه‌شه‌می به‌ده‌سته‌.