دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له شنگال .. ئه‌مجاره‌یان 73 له یه‌كدا
K24- هه‌ولێر:
گۆڕێكی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له رۆژئاوای موسڵ دۆزرایه‌وه، كه روفاتی 73 كوردی ئێزیدی له‌خۆده‌گرێت و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژی كراون. به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش، له‌ناو قوربانیان روفاتی ئافره‌ت، منداڵ و پیاو هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه شوكر مه‌لحه‌م ئیلیاس به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌حتانیه‌ی سه‌ر به قه‌زای شنگال رایگیه‌اند "له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌دا روفاتی ئافره‌ت، منداڵ و پیاو هه‌یه و سه‌رجه‌میان له‌كاتی هێرشی رێكخراوی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌وه كۆمه‌ڵكوژی كراون و له ناوچه‌ی ره‌مبوسی سه‌ر به ناحیه‌كه نێژراون".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال له لێدوانێكدا گوتی "له ساڵی 2015ـه‌وه و له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی شنگال له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه تائێستا، 37 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناوچه جیاوازه‌كانی سه‌ر به‌و قه‌زایه دۆزراونه‌ته‌وه".
مه‌حما خه‌لیل جه‌ختیشی كرده‌وه "سه‌رجه‌م قوربانیانی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه له پێكهاته‌ی كوردی ئێزدین" هه‌روه‌ها ره‌خنه‌شی له حكومه‌تی عێراق گرت، كه تائێستا هیچ هاوكاریه‌كی كه‌س و كاری قوربانیانی نه‌كردووه.