100 کەسی دیکە لە عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 – هەولێر

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 229 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 100 کەسیش بەهۆی ئەو پەتا جیهانییە لە عێراق گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2274 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، 2229 کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و  100 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەبارەت بە کۆرۆنا:

چاکبوونەوە: 46998

تووشبوون: 79735

ئەوانەی ڤایرۆسەکە لە جەستەیان چالاکە:  29487

ئەوانەی بەهۆی کۆرۆنا لەژێر چاودێریی چڕدان: 412

گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا: 3250

 

هـ.ر.