راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین كۆبووه‌وه و تێیدا تاووتوێی ئه‌و پێشنیازانه كرا كه شاندی وڵاتانی زلهێز گه‌یاندبوویانه سه‌رۆك بارزانی.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌یه‌كه‌تی:
ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ـی٩ـی٢٠١٧ لە سەلاحەدین ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبۆوە.
کۆبوونەوەکە ئەو پێشنیارانەی هەڵسەنگاند کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ئاراستەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان کراون و بەڕێزەوە ئەو هەوڵانە هەڵسەنگێندران و سوپاسی ئەو بایەخپێدانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە بە گەلی کوردستان دراون. لەو سۆنگەیەوە کە ڕیفراندۆم تەنها ئامرازە بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، کۆبوونەوەکە بڕیاری دا:
یەکەم: لەبەر ئەوەی ئەو پێشنیارانەی تا ئێستا خراونەتەڕوو ئەو گرێنتییە پێویستانەی تێدا نییە کە جێی ڕەزامەندی و بڕوای گەلەکەمان بێت، بۆیە پڕۆسەی ڕیفراندۆم بەردەوام بێت.
دووەم: لە هەمان کاتیش‌دا، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلەکەمان، بە ڕووحیەتێکی بونیادنەرانەی بەرپرسانەوە درێژە بە پرۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدرێت.