نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ریك پێری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری، گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ كرا.
له دیداره‌كه‌دا شاندی ئه‌مه‌ریكی خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیشیان له شه‌ڕی دژی داعش به‌رز نرخاند.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كات، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون" و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی و به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تییه‌ی كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد، بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به هه‌ندێك لێكگه‌یشتن و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست، ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بگێڕێت، به‌تایبه‌تی له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریه‌كی نیشان داوه، به شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
H.B