ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان تێوه‌گلاون
حكوومه‌تی ئیسپانیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی له ئه‌نجامی 51 یاری له خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ش به یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كان تێوه‌گلاون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 شووباتی 2018، رۆژنامه‌ی (El Convidental)ـی ئیسپانیا به هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆمبێكی ته‌قانده‌وه و ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی (ریال مه‌درید كاسیا) و تیپی دووه‌می (بارسێلۆنا B) ناویان له‌و لیسته‌دا هه‌یه كه به یاریكردن به ئه‌نجامه‌كان تێوه‌گلاون.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، حكوومه‌تی ئیسپانیا لێكۆڵینه‌وه‌كانی له 51 یاری له خولی پله‌دووی ئیسپانیای وه‌رزی ئه‌مساڵ و رابردووش ده‌ستپێكردووه، گومانی گه‌وره‌ش دروست بووه له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كه‌ی (بارسێلۆنا B) به ئه‌نجامی 12 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر تیپی (ئێلدنسی).
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه 5 یاریزان له خولی نێوخۆیی ئیسپانیا له یانه‌كانی (ئاتڵێتیكۆ، ئاگویلاس، خیرێز، گومێلا و بۆلبیلینۆ) ده‌ستگیر كراون.