دیپلۆماتکارێکی ئەمەریکی: دەبێت کەرکووک بە دڵی هەموو پێکهاتەکان بێت
K24 – ههولێر:
دیپلۆماتکارێکی پێشووی ئەمەریکی لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، کاردەکەین بۆ دروستکردنی رەوشێک لە کەرکووک کە بۆ هەموو لایەک گونجاو بێت.
جێراڵد فایەرستاین, دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا و باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە یەمەن, لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 سەبارەت بە رەوشی کەرکووک رایگەیاند:" کەرکووک لە دۆخێکی تایبەتدایە و ئەمەریکا ھەوڵدەدات دۆخێک بێنێتە ئاراوە کە بۆ ھەموو لایەک گونجاو بێت".
ئاشکراشیکرد: " بەردەوام هەماهەنگی لەنێوان سەرکردایەتی کورد و ئەمەریکا هەبووە، ئەمەریکا لەم قۆناخەدا بەردەوام دەبێت بۆ ھاوکاریکردنی کورد".
لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، کوردەکانی کەرکووک لە جوومگە سیاسی و سەربازییەکانی ئەو شارە دوور خرانەوەتەوە و لەلایەن دەسەڵاتە سەپێندراوەکەی ئێستای کەرکووک چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە پێکهاتەی کورد کراوە.
H.J