پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئاماری نوێ

K24- سلێمانی:

عەبدوڵا سەنگاوی، سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی ئەو کەسانەی بەھۆی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ کەس لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی ناو شاری سلێمانی بوون و دووانیشیان خەڵکی شارەزوور و هەڵەبجەی شەهید بوون.

بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراقیش، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو حەوت کەس لە سلێمانی و پێنج کەس لە هەولێر گیانیان لەدەستداوە.

H.J