خه‌ڵكی نه‌جه‌ف داوای راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دوای تۆماركردنی حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری نه‌جه‌ف، خه‌ڵكی ئه‌و شاره گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره سازكرد و داوای راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران كرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌هۆی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه كه‌سی تووشبوو قوتابیه‌كی ئێرانییه و به مه‌به‌ستی خوێندنی ئاینی له تارانه‌وه هاتووه‌ته نه‌جه‌ف، خه‌ڵكی ئه‌و شاره خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم باڵەخانەی فڕۆکەخانەی شارەکە سازكرد و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی گەشتەکانی ئێرانیان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پارێزگاری نه‌جه‌ف داوای له حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق كرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به هاتنی زیاره‌تكارانی ئێران بۆ ناو وڵات نه‌دات.
پێشتر فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف حاڵه‌تێكی تووشبوونی قوتابیێكی ئێرانی به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌و پارێزگایه راگه‌یاند، كه به‌ر له بڕیاری گه‌شتكردن بۆ عێراق به‌ڕووی زیاره‌تكارانی ئێرانی‌دا هاتبووه نه‌جه‌ف و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه ئه‌و قوتابییه ئێرانییه له شوێنێكی تایبه‌ت جیاكراوه‌ته‌وه".
دواتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، "ئه‌وان به‌گوێره‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ قوتابیه تووشبووه‌كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه" و داواشی له خه‌ڵكی عێراق كرد، "به‌گوێره‌ی توانا په‌یامی رۆشنبیری و هۆشیاری ته‌ندروستی بڵاوبكه‌نه‌وه".
H.B